
SNN- عیماد جەباری
ئەو ئاگرەی لەدوێنێوە بەشێک لەناوچەی جەباری گرتوەتەوە لەدوای 25 کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیانەوە کۆنتڕۆڵکرا.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی تەکێی جەباری بە snnی راگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ ئاگرێکی گەورە لەسنوری جەباری کەوتەوە و دوای هەوڵێکی زۆر کاتژمێر 2ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.
وتیشی، “ئاگرەکە گوندەکانی ( گۆلەمە، بانگۆل، قەشقە، وێڵە و وەستا خدر)ی گرتەوەو پەڕیوەتەوە بەرەو چنگی و چیای سەلباتۆی ناحیەی قادر کەرەم، بەهۆیەوە پانتایی زۆر پوش و پاوان سوتاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکەل جافان نزیک ناحیەی تەکێی جەباری ئاگرێکی تر کەوتەوە بەڵام توانرا بەزوی کۆنتڕۆڵبکرێت بەهۆیەوە نزیکەی چوار دۆنم گەنم سوتاوە.


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









