ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و گواستنەوەی فڕۆکە بۆ روسیا

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
سێ وڵاتی ئەوروپی هۆشداریی دەدەن بە ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، بەوەش تۆمەتباری دەکەن پەرە بە مووشەکی بالیستی دەدات و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.
هەر سێ وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانی و بەریتانیا دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و کۆمەڵێک بەڵگەیان خستووەتە ڕوو، تیایدا ئێران پەرە بە مووشەکی بالیستی دەدات.
ئاماژە بەوەکراوە، ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گواستووەتەوە بۆ روسیا، بۆ پشتگیریکردن لەشەڕی روسیا دژی ئۆکرانیا، لەکاتێکدا دەزانێت روسیا بەکاریاندەهێنێت بۆ بەئامانجگرتنی شارەکانی ئۆکرانیا و ژێرخانی ئەو وڵاتە.
سەبارەت بەپەرەپێدانو تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیکو تەکنۆلۆژیاکانی پهیوەندیدار، بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا، بەئاماژەدان بەهەڵگرتنی کۆتووبەندەکان لەسەر بەرنامەی موشەکی ئێران، داوایانکردوە “لێکۆڵینەوەی ورد” لەم بابەتە بکرێت.
لە هەمان کاتدا هەر سێ وڵات، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بەهاوکاریینەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی و لەوبارەیەشەوە وتویانە، “ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمیی بەرهەمبهێنێتو دەبێت خۆی لەپەرەسەندنی گرژییە ئەتۆمییەکان بەدوربگرێت”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
16كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









