حكومەتی هەرێم تەنها لە پڕكردنەوەی فۆڕمی حەج بڕی زیاتر لە ملیارێك و 400 ملیۆن دینارى دەستكەوتووە

0
445

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ساڵی نوێ‌، دەردەكەوێت كە تەنعا لە پڕكردنەوەی فۆرمی حەج حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە یەك ملیار و 400 ملیۆن دینار داهاتی دەستكەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە 56 هەزار هاووڵاتی ئەو فۆڕمەیان پڕكردووەتەوە لەو ژمارەیەش هەزار و 670 هاووڵاتی ناویان بۆ ئەنجامدانی حەجی 2024 دەرچووە و ئەوانەشی ناویان دەرنەچووە پارەیان بۆ ناگەرێتەوە و ساڵی داهاتووش ناویان ناچێتە تیروپشكەوە.

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی كە SNN كردوویەتی بە سودوەرگرتن لەو داتایانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە لەبەرواری 15/10/2023 وادەی پركردنەوەی فۆڕمی حەجی ڕاگەیاند تا بەرواری 26/10/2023 پرۆسكەكە كۆتایی هات، لەو ماوەیەدا 56 هەزار و 669 كەس فۆڕمیان پڕكردبوویەوە كە بۆ هەر فۆڕمیك بڕی 25 هەزار دینار وەرگیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی كە لە پڕكردنەوەی فۆڕمی حاجییان وەریگراوە دەگاتە بڕی یەك ملیار و 416 ملیۆن و 725 هەزار دینار، هاوكات لە كۆی ئەو 56 هەزار و 669 كەسەی كە فۆڕمیان پركردووەتەوە بۆ ساڵی 2024 تەنها هەزار و 670 كەس ناویان دەرچووە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و كە دەكاتە لە %40ی ئەو كەسانەی كە بۆ ساڵی نوێ‌ دەچنە حەج و لە %60 یش بۆ ئەو كەسانەیە كە لەساڵی 2017 ناویان تۆماركردبوو.

هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و بەڵام ناویان دەرنەچووە ئەوا ئەو بڕی 25 هەزار دینارەی كە لێیان وەرگیراوە بۆیان ناگەڕیتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ناویان ناچێتە تیروپشكی حەجی ساڵی داهاتوو ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی داهاتوو هیچ ناوێكی كۆن نامێنێت و پرۆسەكە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this