وادەی هاتنی سەرمای سەخت و بارینی بەفر لە سەنتەری شارەكان لە SNNەوە بزانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لەكۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بارانبارینی سەرتاسەری ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش بەفر لەناوچە شاخاویەكان دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە، هاوكات لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەوە سەرمای توند و زستانی سەخت دەستپێدەكات و بازنەی بەفربارین بەرفراوانتر دەبێت.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی لەبەردەستدان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و بەدیاریكراوی لە ڕۆژی هەینیەوە لەئەنجامی چالاك بونی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست بەڕوی ناوچەكەدا، ببێتەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرتاسەری باران بارینی باش هەمو ناوچەكان بگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز لەسەرجەم ناوچەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلی باران بارینەكە سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت لەناوەڕاست بۆ كۆتایی شەپۆلەكە بەهۆی دابەزین و تێكەڵبونی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور ئەگەری بەفربارین دەبێت بۆ ناوچە شاخاویەكان لەبەرزی دو هەزار مەتر و بۆ سەرەوە لەئاست ڕوی دەریاوە ئەگەری بەفری زۆر باش هەیە و لەبەرزی هەزار و 500 مەتر لەئاست ڕوی دەریاوە بەو هۆیەوە لەبەشێكی ناو سەنتەری ناوچە شاخاویەكان ئەگەری بەفر بارین دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هاتنی شەپۆلی باران بارینەكە پلەكانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن و خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات بەخێرایی مام ناوەند، لەهەندێك شوێن ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاو و تەرزەش هەیە، هاوكات هەر لەم مانگەدا شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر دوبارە ڕو بكاتەوە ناوچەكە بەتایبەت كۆتایی مانگ لەگەڵ هاتنی شەپۆلەكانی دواتر بازنەی بەفربارین زیاتر نزم دەبنەوە و بەرفراوانتر دەبێت لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەو بەولاوە سەرماو توند و زستانی سەخت دەستپێدەكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









