“بەرهەمهێنانمان لە بواری نەوت لە كوردستان لە زیادبوونی بەردەوامدایە”

SNN
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجیکە بەرهەمهێنانی نەوت و غاز دەکات رایگەیاندووە، كۆی ئەو بەرهەمەی لە كێڵگەی “تاوكێ” ئیدارەی دەدات لە كوردستانی عێراق لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە.
کۆمپانیاکە لەو بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەرهەمهێنان لەمانگی كانونی یەكەمی ئەمسااڵدا رۆژانە لە (90) هەزار بەرمیل نەوت نزیكبووەتەوە.
ئەوەشخراوەتە روو، ئاستی بەرهەمهێنان لە چارەكی چوارەمی ساڵی (2023) رۆژانە بۆ (65) هەزار بەرمیلی بەرزبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدا لە چارەكی سێیەمدا (26) هەزار بەرمیل بووە و لەچارەكی دووەمدا ئاستی بەرهەمهێنان سفر بووە،
سەبارەت بە نرخی بەرهەمەکانیان روونیکردووەتەوە، بەرهەمی كۆمپانیاكە بە وەبەرهێنە ناخۆییەكان بۆ هەر بەرمیلێک بە نرخی دەوروبەری (30) دۆلار دەفرۆشرێت.
لەلایەکی ترەوە، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (DNO) دەڵێت: “لەگەڵ دابەزینی نرخی فرۆشی ناوخۆیی بۆ نیوە، لە فرۆشتنی هاردەكردنەوە بۆ توركیا بەدەستدەهات، بەڵام زیادبوونی بەرهەمهێنان داهاتێكی كاشی بەردەوام بۆ كۆمپانیای (DNO) دەستەبەردەكات.”
كۆمپانیای (DNO) پلانی هەیە بۆ هەڵكەندی بیرێكی تر لە رێگەپێدانی بەعشیقە لە كوردستان لە ساڵی (2024)، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی (2019)دا دۆزرایەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








