خاوەنی دوکانەکانی پڕۆژەی فاملی گاردن و ئەکوا پارک هەڕەشەی سوتاندنی دوکانەکانیان دەکەن

SNN
لە دوای ئەوەی لەلایەن پارێزگاریی هەولێرەوە دوکانەکانی پڕۆژەی فاملی گاردن و ئەکوا پارک داخران، خاوەن دوکانەکانی ئەو پڕۆژەیە داوای کردنەوەی دوکانەکانیان دەکەن و لە دوا هەڵوێستیشدا ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا دوکانەکانیان دەسوتێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی کانوونی یەکەم، خاوەنی دوکانەکانی پڕۆژەی ئەکوا پارک و فاملی گاردن لە هەولێر راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکرد، وەک خاوەن دوکانەکانی ئەو پڕۆژەیە بەهۆی نەدانی کرێی ساڵانە لەلایەن خاوەنی پڕۆژەکەوە لەلایەن پارێزگاریی هەولێرەوە دوکانەکانیان داخراون، هەر بۆیە خاوەن دوکانەکان داوای کردنەوەی دوکانەکانیان دەکەن لە حاڵەتی نەکردنەوەدا ئەوا هەڵدەستن بە سوتاندنی شوێنەکانیان.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئێمە وەکو خاوەن دوکانەکانی پڕۆژەی فاملی گاردن و ئەکوا پارک دوای داخستنی شوێنەکانمان لەبەرواری 29ی11ی 2023 لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بەهۆی نەدانی کرێی ساڵانە لەلایەن خاوەنی پڕۆژەی ئەکوا پارک- فاملی گاردن، لەبەرامبەر ئەمەدا ئێمە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ چاوەڕوانمان کرد”.
ئاماژە بەوەکراوە، لە دوای ئەو ماوە کۆنگرەی رۆژنامەوانی و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، هیچ کەس و لایەنێک وەڵامی نەداونەتەوە، وتوویانە “خاوەنی پڕۆژە تا ئێستا بێ باکە لەدانی کرێی شوێنەکە، هەر بۆیە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی کەیسەکەن لەنێوان پارێزگا و خاوەن پڕۆژە لەڕێگای دادگا ئەمەش درێژە دەکێشێت و زیانێکی زۆری بۆ ئێمە دەبێت”.
ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، “لە دوا هەڵوێستماندا بڕیارماندا تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 21ی کانوونی یەکەم، چاوەڕێی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکەین، ئەگەر بەو مەرجانەی ئێمە یەکلانەبێتەوە ئەوا هەر یەکێکمان هەڵدەستین بە سوتاندنی شوێنەکانمان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









