پەرلەمانی عێراق: بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە بە بیابانبوونی عێراق بە شێوەیەکی ترسناک زیاد دەکات

گۆڕانکاری کەشوهەوا
SNN
لیژنەی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە پهرلهمانى عێراق رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا کاریگەریی خراپیان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق دروستکردووە، ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەگەری هەیە بە بیابانبوونی ئەو زەویانە بە شێوەیەکی ترسناک زیاد بکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمان عێراق، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ژینگە و ئاوی عێراق هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیب عێراق دروستکردووە.
ئەوەخراوەتە ڕوو، پارێزگای زیقاڕ زۆرترین ڕێژەی بەبیابانبونی لەزەوییە کشتوکاڵییەکانیدا ڕودەدات، بەشێوەیەک وشکەساڵی ڕووبەرێکی فراوانی زۆنگاوەکانی لەناوبردوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ئەو زەویانە و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان.
شارەزایانیش پێیان وایە، زیانەکانی وەرزی چاندنی زستانە ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی ئاڵۆزتری گرانبوونی کەلوپەلی خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەبێت لەبازاڕەکانی عێراقدا، کە بووەتە بارگرانیی لەسەر بەکاربەران و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆراکی وڵات بەگشتیی دروستدەکات.
لەلایەکی ترەوە، فالح فالح بەڕێوەبەری بەشی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەبەرێوەبەرایەتیی ژینگە لەپارێزگای نەجەف لەباشوری عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا هەفتەی رابردوو وتی “بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو ئاوەی لە ئێران و تورکیاوە دێت، رێژەی بیابانبوون گەیشتووەتە نزیکەی 70%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵات”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









