وردەکاری هاتنی نەوتەکەی عێراق و بڕەکەی بە پێی پارێزگاکانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

نەوتی سپی
عەلی حەمەسەعیدSNN
دوای هەوڵی بەردەوامی پەرلەمانتارانی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لەماوەی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ پێدانی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە درا.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە ئەمڕۆ و بەپاڵپشتی د.عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت بڕیاردرا بەناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت وەک بڕی یەکەم بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی کراو 250 دینار بۆ لیترێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەوبڕەی کە بڕیاری لهبارەوە دراوە بۆهەرێمی وردستان بنێردرێت، بڕی 21 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگایی سلێمانی و بڕی15 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای هەولێرو حەوت ملیۆن لیتر بۆ دهۆک و هاوکات بڕی پێنج ملیۆن لیتریش بۆپارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەکرێت.
ئەوئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕە نەوتە ڕۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازەرەکـاندا، لە هەوڵی بەردەوام دەبین بۆ زیادکردنی بڕەکـەی، پێویستـە لەسەر حکومەتی هەرێم پەلەبکـات لەوەرگرتنی ئەم بڕە و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









