زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى یه‌كێتى كاندیدى ده‌كات بۆ پارێزگارى كه‌ركوك

ده‌نگده‌رێك له ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كه‌ركوك | فۆتۆ: SNN
SNN – كۆچه‌ر هه‌مزه
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگارى داهاتووى كه‌ركوك یه‌كێك ده‌بێت له‌و پێنج كه‌سه‌ى كه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، ده‌شڵێت: “هه‌موویان شیاون بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته”.
رۆژى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، به به‌شدارى 16 ملیۆن و 158 هه‌زار و 788 ده‌نگده‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست و ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم یەكێتیی نیشتمانیى كوردستان هێزى یه‌كه‌مه، به‌شێوه‌یه‌ك، لە كەركوك پێنج كورسی، لە نەینەوا دوو كورسی و لە دیالە كورسییەك و لە سەڵاحەدین-یش كورسییەكی بەدەستهێناوە، بەڵام پارتی دیمو‌كراتى كوردستان تەنیا لە نەینەوا چوار كورسی و لە كەركوك دوو كورسی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه له ئێستادا یه‌كێتى دانانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به مافى خۆى ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى كانونى یه‌كه‌م، له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ ده‌بێته پارێزگارى داهاتووى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند، “پارێزگارى داهاتووى كه‌ركوك یه‌كێك ده‌بێت له‌و پێنج كه‌سه‌ى هاوپه‌یمانى كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه كه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكاندا”.
وتیشى: “پێنج كاندیده ده‌رچووه‌كه كه‌سى شیاون و هه‌ر كه‌سێكیان بێت ده‌بێته پارێزگارێكى باش”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، “به زووترین كات حزبه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌دات به‌مه‌به‌ستى وتوێژكردن له‌سه‌ر دیاریكردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كاندیدى ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند، “به‌و پێیه‌ى ئێمه لیستى سه‌ركه‌وتووین، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە مافی خۆمان دەزانین”.
وتیشى: “بۆ دانانى پۆستی پارێزگار پێویستمان بە سازان و رێککەوتنە لەگەڵ لایەنەکاندا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









