
تەرمی کوژراوێک لە سوپای تورکیا
SNN
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە “لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ئەمنی دژی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، پێكداهەڵپژانەكان بەردەوامن و چەند ئامانێكیان لە ناوچەكەدا پێكاوە و توانیویانە رێڕەوی هاتووچۆی دووژمن دابخەن”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بە كوژرانی سێ سەربازی سوپا و برینداربوونی سیانی تر كرداوە لە هەرێمی كوردستان.
توركیا چەندان ئۆپەراسیۆنی وشكانی و هێرشی ئاسمانی لەدژی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر بۆ راوەدونانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هاتووەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









