“هێشتا کەسانێک هەن فرت و فێڵ لە بازاڕدا دەکەن، شتی خراپ و گران دەفڕۆشن”

بانکی خۆراکی هەژاران
SNN
ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “یەکێک لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی نرخی کاڵایە، کە بە بەردەوامی کارمان لەسەر کردووە، نەک بۆ کۆمەڵێک مارکێتێک، بەڵکو بۆ هەموو بازاڕ، لە هەر شوێنکدا بزانین نرخی کاڵا بەرز بووە، یاخود هاووڵاتییان سکاڵایان هەبێت، لەسەر نرخی کاڵا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ژووی بازرگانییەکانمان بکەن، بۆ بەدواداچوون لە لیستی هێنانی کاڵاکان بۆ مارکێت یاخود دوکانەکە، گەر زانیمان جیاوازی لە نرخی لیستەکەدا هەیە، ئێمە لای خۆمانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکەین گەر هەرکەسێک و هەرلایەک بێت”.
وتیشی: “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، ئێمە لەسەرپێچی نرخ و کاڵا چاوپۆشی ناکەین، ئەمساڵ 48 هەزار سەردانیمان کردووە بۆ مۆڵ و مارکێتەکانی کوردستان بە گشتی، بەگوێرەی داتاکانمان لەو 48 هەزارە زیاتر لە سێ هەزار سەرپێچی هەبووە، زیاتر لە 70 هەزار شوێنمان داخستووە، زیاتر لە 338 ملیۆن سزای پێبژاردنمان هەبووە، زیاتر لە 380 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو: “هێشتا کەسانێک هەن فرت و فێڵ لە بازاڕدا دەکەن، شتی خراپ و گران دەفڕۆشن، بۆیە ئێمە چاودێرییەکانمان توندتر دەکەینەوە، ئەمساڵ لیژنەی چاودێرییەکان فراوانتر دەکەین، لەگەڵ لیژنەی قایمقامییەت و ئاسایش و لیژنەی ئابووری”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









