نوێترین زانیاری لەبارەی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

SNN – عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەموو ئاراستەكان بەو جۆرەن كە لە ساڵی ئایندەدا گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرەو چارەسەركردن دەڕوات، ئەوەش دوای ئەوەی لەدانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان دیاریكرا پاشان رێوشوێنەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەستپێدەكات.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە مانگی ڕابردوو سەرجەم هێزوو لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی بانگەشەبوون بۆ لیستەكانیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەروەها هاتنەكایەی پشووی پەرلەمان، ئەمە وایكرد كە نەتواندرێت دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، وتیشی “بەدڵنیایەوە لەدوای سەریساڵی نوێ پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد، لەنێوان حكومەتی هەرێم و عێراق رێككەوتنكراوە كە نابێت لە ساڵی داهاتوو گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێت و دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق فەرمانبەرانی هەرێمیش لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان پێبدرێت، هاوكات ئەو قەرزەی بە هەرێمی كوردستان دراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواتر لە پشكی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2024دەبڕدرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رێوشوێنەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەستپێبكات و ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە هەموار بكرێنەوە، هاوكات زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان گەیشتوونەتە ئەوە بڕوایەی كە نابێت بابەتی مووچەی فەرمانبەران بەجۆرێك چارەسەربكرێت تێكەڵ بە ململانێی سیاسی نەکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









