“بەهۆی سیاسەتی تەندروستی سەرۆك بافڵ، یەكێتی لەسەر رێگە راستەكەیەوە “

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەسەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا بەهۆی سیاسەتی تەندرووستی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەسەر رێگە راستەكەیەوە و كۆدەنگییەكی زۆر باش هاتووەتە ئاراوە، جەختیش دەكاتەوە لە داهاتوودا سەنگی یەكێتی لەوەی ئێستا هەیە زیاتربێت بۆ ئەوەی بتوانین ژیان و گووزەرانی خەڵكی كوردستان باشتر بكەین.
زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سەركەوتنەی كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەدەستی هێنان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە تەندروستە بوو كە سەرۆك ( بافل جەلال تاڵەبانی) گرتوویەتییە بەر، هەر ئەمەش وایكردووە كە خەڵكی شاری سلێمانی هێندەی كەركووكییەكان دڵخۆشن بە سەركەوتنی كورد و یەكێتی لە كەركووك.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەو پلانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دوورمەودایە و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە لە داهاتوودا یەكێتی كار لەسەر خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و بووژانەوەی بازاڕ و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئەوەش سەرۆك بافل چەندین هەوڵی چڕو پڕی دەستپێكردووە لە ڕابردووشدا لەسەرجەم سەردانەكانی بۆ بەغدا جەختی لەسەر ئەو پرسە كردووەتەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.
لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانی ڕابردووكەركووك لە دەستێكی ئەمیندا نەبووە و نەیتوانیووە خزمەتی تەواوی پێكهاتەكانی كەركووك بەبێ جیاوازی بكات، بۆیە لە ئێستادا كە یەكێتی متمانەی خەڵكی كەركوكی بەدەستهێناوە بەسیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان خزمەت بە شاری كەركووك و تەواوی پێكهاتەكانی كەركووك دەكات بەبێ جیاوازی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









