“رەتكردنەوەی داواكارییەكەی یەكێتی بۆ یەك لیستی بووە هۆی بەفیڕۆدانی هەزاران دەنگی كورد”

د. بڕیار ڕهشید، ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەر لەگەڵ بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، سیاسەتی یەكێتی بەجۆرێك بوو كە كورد بە یەك لیستی یەكگرتوو بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكات بۆ ئەومەبەستەش چەندین هەوڵی جدیدا بۆ ئەوەی ئەو ئامانجە بەدەستبهینێت، بەڵام رەتكردنەوەی داواكارییەكەی یەكێتی لەلایەن زۆرێك لە حزبە كوردییەكانەوە بۆ یەك لیستی بووە هۆی بەفیڕۆدانی هەزاران دەنگی كورد لەكەركوك.
“د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای بڕیاری ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق یەكێتیی نیشتمانی كوردستان خوازیاری ئەوەبوو كە كورد بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، ئەوەش لە پێناو ئەوەدا نەبوو كە یەكێتی دەنگی كەم دەهێنێت و ترسی لە هەڵبژاردن هەیە، بەڵكوو لە پەرۆشی بوو بۆ ئەوەی دەنگی هیچ كوردێك بەفیڕۆ نەڕوات، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی حزبە كوردییەكان بەتایبەت لەكەركوك نەهاتن بەدەم ئەو داواكارییەی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپای ئەو بەدەنگەنەهاتنەی حزبە كوردییەكان بۆ داخوازییەكی یەكێتی دەنگدەرانی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان بە گشتی و لە كەركوك بەتایبەتی پاداشتی یەكێتیان كرد، چونكە هەڵوێست و سیاسەتی یەكێتیان لا پەسەند بوو و لایەنەكانی دیكەیان سزادا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ژمارەیەكی زۆری دەنگی كورد لە كەركوك بەهۆی چەند پارتێكی سیاسییەوە بەفیڕۆ چوون و بەهۆیەوە كورد دەنگێكی زۆری لەدەست داوە كە هۆكاری بەفیڕۆ چوونی كورسییەكە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر هەموو حزبە كوردییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەهاوبەش بەشدار بوونایە، كورد كورسییەكی دیكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی مسۆگەر دەكرد و كورد دەبووە زۆرینە، هاوكات لە ناوچەكانی دیكەش بەهەمان شێوە، بەهۆی پەرتەوازەیی و فرە لیستییەوە كورد دەنگێكی زۆری لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەدین و چەند ناوچەیەكی دیكە لەدەستدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









