سوپای ئیسڕائیل “لە شەڕی غەزەدا 8000 چەکداری فەلەستینیمان کوشتووە”

SNN
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری وته‌بێژێكی سه‌ربازییه‌وه، بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئیسرائیل، له شه‌ڕی غه‌ززه، نزیكه‌ی 8 هه‌زار چه‌كداری فه‌له‌ستینییان كوشتووه”.
وته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئه‌و ژماره‌یه، له ئاماری بۆردومانه ئامانجداره‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌كان وه‌رگیراوه.
راپۆرته‌كان له غه‌ززه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی ئیسرائیل، هێرشه زه‌مینییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه، نزیكه‌ی 20 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژراون.
رۆژی شه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه، رایگه‌یاند له كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه توونده‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 20 هه‌زار و 258 كه‌س له غه‌ززه كوژراون.
وه‌زاره‌تی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ئاماری دوژمنكارییه‌كه‌ی ئیسرائیل به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 20 هه‌زار و 258 شه‌هید و برینداربوونی زیاد له 53 هه‌زار و 688 كه‌س، به‌شی هه‌ره زۆری كوژراوه‌كان، خه‌ڵكی مه‌ده‌نین، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا، 201 كه‌سیان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا كوژراون.”
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









