پیاوێك به تۆمه‌تى سووتاندنى ژن و منداڵه‌كه‌ى ده‌ستگیر كرا

زیندانێك له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى كانونى یه‌كه‌م، پیاوێك به تۆمه‌تى سووتاندنى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى له به‌غدا ده‌ستگیر كرا.
“چیرۆكى رووداوه‌كه له ناوچه‌ى ره‌حمانیه له كه‌رخى به‌غدا روویداوه، تێیدا پیاوه‌كه هه‌ستاوه به ئاگربه‌ردان له ماڵه‌كه‌ى و سووتاندنى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى، دواتر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه كه رووداوه‌كه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه روویداوه”، به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكانى عێراق.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه دۆخى ته‌ندروستى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى جێگیر نییه” و تاوه‌كو ئێستا دیار نییه هۆكارى ئه‌و كاره‌ى كردووه‌یه‌تى چى بووه.
په‌یوه‌ست به رووداوه‌كانى ژن كوشتن و ئه‌نجامدانى تاوان له‌ناو خێزاندا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه له میسان، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا به تۆمه‌تى كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
“تۆمه‌تباره‌كه به‌پێى مادده‌ى 406ى تایبه‌ت به كوشتنى ئه‌نقه‌ست، پاش چوار مانگ له تاوانه‌كه ده‌ستگیر كراوه و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیبه تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه به‌هۆى ناكۆكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و كاره‌ى كردووه”، به‌پێى زانیارییه‌كانى پۆلیسى میسان.
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ (HRW) ئاماره‌كانى ژن و كچ كوشتن به بیانووى جیاواز له عێراقدا له هه‌ڵكشاندان، بۆ نمونه له ساڵى 1999ه‌وه تاوه‌كو ساڵى 2022 4 هه‌زار ژن و كچ ته‌نیا به بیانووى شه‌ره‌ف كوژراون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









