“سەرۆكوەزیرانی عێراق مەبەستییەتی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو گرفتانەی كە ئێستا لە نێوان هەولێرو بەغدا هەن، كەڵەبووی چەند ساڵی ڕابردوون ئەو ڕێككەوتنانەشی كە پێشتر كراون بناغەیەكی یاسایی تۆكمەیان نەبووە و لەكاتی جێبەجێكردنی ڕێككەوەتنەكان گرفتیان بۆ دروستبووە، بەڵام لەئێستادا سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەیەكی پسپۆڕی پێكهێناوە بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتانە.
داراسێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەن لە ئەنجامی ئەوەوە دروستبوون لە ساڵانی ڕابردوو هیچ هەنگاوێكی جدی نەنراوە بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەت لە ڕووی بابەتی نەوت و بودجە و مووچەی فەرمانبەران، بەجۆرێك ئەو ڕێككەوتنانەی كە پێشتركراون بناغەیەكی یاسایی تۆكمەیان نەبووە و كاتێك هەردوولا ویستوویانە ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن لە ڕووی یاساییەوە گرفتیان بۆ دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەیەكی پسپۆڕی پێكهێناوە بۆئەوەی ڕەشنوسێك ئامادە بكەن پاشان لایەنە سیاسییەكان ئەو ڕەشنوسە پەسەند بكەن و دواتر لە هەمواركردنەوەی بودجەی گشتی لە پەرلەمانی عێراق كاری لەسەر بكرێت و دەنگی پێبدرێت، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتەسەر بودجەی حاكیمە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەنگاوانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق نیشاندەری ئەوەن كە دەیەوێت گرفتەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بكات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەیەكی دیكەی پێكهێناوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە تێچووی نرخی دەرهێنانی نەوت بكرێت لە هەرێمی كوردستان، چونكە ناكرێت تێچووی دەرهێنانی نەوت لە ناوچەیەكی وەك هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی باشووربێت كە لەوێ گرفتی ئەوتۆیان نییە بۆ دەرهێنانی نەوت بەراورد بە هەرێمی كوردستان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









