کاروان یاروەیس: سودانی نه‌رم و په‌رۆشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان

SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە وتەبێژ و بەرپرسانی هەرێم دەکات لە کاتی گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان زمانی زبر و تەحەدا بەکارنەهێنن، دەڵێت “زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتی دەبێت نەک حکومەتی هەرێم و ناوەند”.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانوونی یەکەم، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، “ناوبه‌ناو وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم یان وه‌زیر یان به‌رپرسێكی حزبی به‌زمانی هه‌ره‌شه (چیتر قبوڵ ناكه‌ین و كارتی تر و شێواز و بڕیاری ترمان ئه‌بێت) له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی موچه و بژێوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه ده‌كه‌ن”.
ده‌ڵێت، “زمانی ته‌حه‌دا و بێمنه‌تی و هه‌ڕه‌شه له‌ڕابردودا نه‌ك كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو قوڵتری كرده‌وه و زیانمه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم بوو نه‌ك حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه ئاواش سه‌رۆك وه‌زیرانی پارتی و یه‌كێتیشه، چونكه هه‌موویان له هاویه‌یمانێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تن، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدیان بوو بۆ پێكهێنانی كابینه.
لە درێژەی نوسینەکەیدا باسی لەوەکردووە، “له‌ئێستادا زمانی هه‌ڕه‌شه زۆر نامه‌نتیقیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سودانی نه‌رم و په‌رۆشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئیتر بۆ به‌زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، زمانی هه‌ڕه‌شه كاتێَك بیانووی هه‌یه كه هه‌رێم كارتی دیكه‌ی هه‌بێت جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئێستا هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نییه”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت “تكایه واز له‌م شێوازه بێنن كه نابێته دینارێك و ناچێته گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵكه‌وه، بژارده گونجاوه‌كه یه‌كڕیزی كورد و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









