وادەی گەیشتن و دابەشکردنی نەوتە 50 هەزار دیناریەکە ئاشکرا دەکرێت

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەموو رێكارەكانی بۆ هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی تەواو كردووە و بڕیارە لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ ئەو بڕە نەوتە بگاتە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی ئەو نەوتەی كە لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، وەزیری سامانەسروشتییەكان بەوەكالەت لەگەڵ پارێزگاری پارێزگاكانی هەرێم و نوێنەری ئیدارە سەربەخۆكان كۆبوونەتەوە و پرسی دابەشكردنی نەوتی سپی و خێرا دابەشكردنی ئەو نەوتەی بڕیارە لە عیراقەوە بێت بڕیاری لەبارەوە دراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەموو رێكارەكانی بۆ هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی تەواو كردووە و بڕیارە لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ ئەو بڕە نەوتە بگاتە هەرێمی كوردستان و بەگوێرەی ئەو بڕەی كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە دیاركراوە دەستبكرێت بەدابەشكردنی كە هەر بەرمیلێك بڕی 50 هەزار دینار وەردەگیرێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم پارێزگار و سەرپەشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاسپاردووە كە دەبێت ئەو بڕە نەوتەی پێیان دەگات سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دابەشی بكەن، هاوكات لەوبڕە نەوتەی كە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆهەرێمی كوردستان بنێردرێت، بڕی 21 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕی 15 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای هەولێرو حەوت ملیۆن لیتر بۆ دهۆك و هاوكات بڕی پێنج ملیۆن لیتریش بۆپارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەكرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









