ئەمساڵ 18 كریكاری بیانی و 52 كرێكاری شارەجیاوازەكان لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ژمارەی گیان لەدەستدانی كرێكاران لەهەرێمی كوردستان لە پلەیەكی بەرزدایەو تەنها لەمساڵدا لەهەرێمی كوردستان 70 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە 18 كرێكاریان بیانی بوون و 52 كرێكاری ناوخۆیی بوون، هۆكاری سەرەکی گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارانە بۆ نەگرتنەبەری ڕێكاری سەلامەتی و دابیننەكردنی هۆكارەكانی خۆپارێزی بووە لەلایەن خاوەنكار و كۆمپانیاكانەوە، بەوهۆیشەوە ئەمساڵ 31 كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە سەندیكای كرێكارانی كوردستان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەمساڵدا 70 كرێكار لەكاتی كاركردندا بەهۆكاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 52 كرێكاریان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون، بە جۆرێك 19كرێكار لە سلێمانی و 22 كرێكار لەهەولێر و شەش كرێكار لە دهۆك و پێنج كرێكاریش لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی ئەو 70 كرێكارەی كە ئەمساڵ گیانیان لە دەستداوە 18 كرێكاریان كرێكاری بیانی بوون، هاوكات زۆرینەی گیان لەدەستدانەكانیش بەهۆی كەوتنەخوارەوە، تەزووی كارەبا، كەوتنە ژێر ئامێرەكان و سوتان و خنكان و تەقینەوەی ئامێرەكان، لە باوترین ۆكارەكانی گیانلەدەستدانی كرێكارەكان بوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNساڵانە گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئەو كرێكارانە دێت كە لەكاتی كاركردنیان گیان لەدەستدەدەن، بەجۆرێك لەماوەی حەوت سالی ڕابردوودا 285 كرێكار گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە ساڵی 2016 زۆرترین ڕێژەی گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە بەتەنها لەو ساڵەدا 65 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كەمترین كرێكاریش كە گیانیان لەدەستداوە لەساڵی 2017 تۆماركراوە كە ژمارەیان 16 كرێكار بووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









