سودانى بڕیارێكى له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ركرد

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی عێراقیش ده‌ڵێت: “لیژنه‌كه كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌م، د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، ” به فه‌رمانى محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوه”.
وتیشى: “لیژنه‌كه له ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و راوێژكارانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكهاتووه و كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر داڕشتنەوە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى كاره‌كانى لیژنه‌كه‌وه د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ناوەڕۆكی سەرەكی كارەكانی ئەو لیژنەیە بریتیدەبێت لە چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ئایندەدا، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەكە كاردەكەن بۆ هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە لەسەر دوو ئاستی سەرەكی، یەكەمیان گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە لە خەرجی راستەقینە ( ئینفاق فیعلی) بۆ سەر خەرجی حاكیمه”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “كاری دووەمی لیژنەكە بریتی دەبێت لەوەی بابەتی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم یه‌كلابكه‌نه‌وه، بەتایبەت پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا ئەوە خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدایە و هەوڵێكی جددی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە لە ساڵی ئایندە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









