كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “بەهۆى تێکچوونى خشتەى کارى کۆمیسیۆن و دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵی لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچێت”.
به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمى كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراوه، بڕیاربوو له رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌م، داود سلێمان، بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى رایگەیاند، “بەهۆى تێکچوونى خشتەى کارى کۆمیسیۆن و دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵی لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەڵبژاردنەکە لەو وادەیە دوادەکەوێت کە بۆى دیاریکراوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى ئاماده ده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژارنه‌كه؟ داود سلێمان وتیشى: “ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ گۆڕانکاریکردن لە خشتەى ئەنجامدانى بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆدەبێتەوە”.
به وته‌ى بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، “كۆمسیۆن كاتى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌كاتێكدایه، كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دادگاى فیدراڵى عێراق بۆ جارى حه‌وته‌م بڕیاردانى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و پرسى كورسى كۆتاكان دواخست بۆ 21ى كانونى دووه‌مى 2024.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









