“رێژه‌ى 25٪ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ئه‌مساڵ هاتوونه‌ته هه‌رێم بیانین”

گه‌شتیارێكى بیانى له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: .The Globetrotting Detective
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، 25٪ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان له 2023دا گه‌شتیارى بیانین، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو كۆتایی 2023 نزیكه‌ى 8 ملیۆن گه‌شتیار روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند، “ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له حه‌وت ملیۆن و نیو گه‌شتیار روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، كه زۆرینه‌یان له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه روویان له هه‌رێم كردووه. چاوڕێده‌كه‌ین له 24 كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه نزیك بێته‌وه له هه‌شت ملیۆن گه‌شتیار”.
وتیشى: “رێژه‌ى 25٪ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه هاتوونه‌ته هه‌رێم گه‌شتیارى بیانین و له وڵاتانى ده‌ره‌وه روویان له هه‌رێم كردووه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، “ساڵى 2022 ته‌نیا شه‌ش ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مساڵ رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و پلانه‌ى كه دانراوه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌شتیاران”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









