“بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێته دوو باڵ و ململانێ له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت”

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌هۆى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى رێكخه‌رى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستده‌بێت و دوو باڵى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ململانێ ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌كه.
بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دواخرا. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیبوه له ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق”، هاوكات له كاتژمێر 10:00ى پێشینوهڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى كانونى دووه‌م، جڤاتى گشتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ده‌ستپێكردووه.
له‌باره‌ى هۆكارى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌كه كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند، “هۆكارى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له دیاریكردنى واده‌یه‌ك بۆ بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی، پاشان هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی نوێ، چونكه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پێویسته كۆنفرانسی نشتیمانی ببەسترێت و لەو كۆبوونەوەیە ئەندامانی كۆنفرانس هەڵبژێردرێت. پاشان، بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمسیۆن هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە بكرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، ”له‌لایه‌ن، عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی دەستلەكاركێشاوەی گۆڕان گرفت بۆ پرۆسەكە دروستدەكرێت و كۆمسیۆنی كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی ئەو كارە بەڕێوەنەچێت. لەلایەكی دیكەشەوە چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕى نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه دەستیكردووە بە دەستوەردان لە كاروبارەكانی ناو بزووتنەوەكە بەتایبەت پرسی دانانی كەسێك بۆ رێكخەری گشتی و دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە دەبنە ئەندامی خانەی راپەڕاندن نزیكبن لە خۆیەوە”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “ململانێی لەنێوان ئه‌و دوو باڵەى بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستبووە”.
رۆژی 30ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 كۆتایی بەو وادەیە هات كە دیاریكرابوو بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی كاندیدان بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و رێكخەری گشتی. تەنیا دوو كەس فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و مافی ئەوەیان هەیە بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدرێت، كە ئه‌وانیش بریتین لە هەریەكە لە نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی و هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری دیبلۆماسی بزووتنەوەی گۆڕان.
به‌پێى زانیارییه‌كان SNN، “ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه خۆیان كاندید كردووه دابەشبوون بەسەر دوو باڵی جیاوازدا، بەجۆرێك هۆشیار عومەر لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕى نه‌وشیروان مسته‌فا پاڵپشتی دەكرێت و مەبەستییەتی ببێتە رێكخەری گشتی. هاوكات نزار مەحمودیش كاندیدى باژێوان و ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانە و پاڵپشتییەكی بەهێزی لێدەكرێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “عومەری سەید عەلی فۆڕمی كاندیدى بۆ رێكخەری گشتی پڕنەكردووەتەوە و ئەوەی راگەیاندووە بە ئەندامانی جڤات كە ئامادەنییە جارێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









