حکومەتی هەرێم نەوتە 50 هەزار دینارەکەی بەغدا بە 60 هەزار دینار دەدات بە هاووڵاتییان

دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
پرۆسەی ناردنی 50 ملیرن لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و تا ئێستا بەشێك لەو نەوتە گەیشتووەتە پارێزگای هەولێر و سبەینێش بەشێكی دیكەی دەگاتە پارێزگای سلێمانی و بەنرخی 60 هەزار دینار لەو ناوچە شاخاوییەكانە دەستپێدەكات كە لەمساڵدا نەوتیان وەرنەگرتووە، پشكی سلێمانیش 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە.
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNN-ی راگەیاند، پرۆسەی ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و چاوەڕوانمان دەكرد ڕۆژی پێنجشەممە بەشێك لەو نەوتە بگاتە كۆگانمان، بەڵام نەگەیشت بۆیە چاوەڕێدەكەین سبەی یەكشەممە پرۆسەی ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و ئێمەش لە پارێزگای سلێمانی بڕی 21 ملیۆن لیترمان بۆ دابیندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نەوتە لیتری بە 250 دینار بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێت بەرمیلێك دەگاتە 50 هەزار دینار، بەڵام كرێی گواستنەوە و ناردنی بۆ شوێنە دوورەكان دەكەوێتە سەر ئەستۆی حكومەتی هەرێم بۆیە بڕی 10 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دەچێتە سەری و بە 60 هەزار دینار دابەدەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا، سەرەتاش لەو ناوچە شاخاوییانەوە دەستپێدەكات كە لەمساڵدا نەوتیان وەرنەگرتووە بەتایبەت
لە ناوچەكانی قەڵادزێ و پشدەر كە لەمساڵدا هیچ بڕە نەوتێك دابەشنەكراوە.
هەروەها د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN-ی ڕاگەیاند: ئەو نەوتەی بۆ هەرێمی كوردستان دابینكراوە بەپاڵپشتی د.عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت بڕیاری لێددرا وە كە بڕەكەی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە و بڕی 21ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕی 15ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای هەولێر و حەوت ملیۆن لیتر بۆ دهۆك و هاوكات بڕی پێنج ملیۆن لیتریش بۆپارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









