رەوەند مەلا مەحمود: لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە گفتوگۆدەكەین

رەوەند مەلا مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پۆستی پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بەڵام لەسەر پۆستی پارێزگار لەگەڵ هەموو نەتەوەكانی دیكەی شاری كەركوك كە كورسییان بەدەستهێناوە دانوستان دەكەین.
رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە دەبێت ئەو ئەنجامانە لە لایەن دادگاوە پەسەند بكرێن و پاشان دەستبكرێت بە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ دیاركردنی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەگەڵ هەموو نەتەوەكانی دیكەی شاری كەركوك كە كورسییان بەدەستهێناوە لەسەر پۆستی پارێزگاری شارەكە دانوستان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئێمە زۆرترین دەنگی پارێزگای كەركوك و زۆرترین كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان بەدەستهێناوە بەڵام بڕوامان بەوەهەیە كە دەبێت بە گفتوگۆو دانوستان پۆستە ئیداریەكان و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بە گفتوگۆ پێكبهێندرێت، چونكە دواجار لە داهاتوودا هەموو ئەو لایەنانەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگایان بەدەستهێناوە دەبێت بەیەكەوە كاربكەین.
بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی یەكێتی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێ.گای كەركوكی بەدەستهێناوە، بۆیە پۆستی پارێزگار بە مافی خۆمان دەزانین، هاوكات كار لەسەر ئەوەشدەكەین ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك گوزارشت لە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی دیكە بكات ولەگەڵ نەتەوەكانی دیكە بەیەكەوە كار بكەین بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنورەكەمان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









