پەروەردەی هەڵەبجە بۆ مامۆستایان: رۆژی 9ی مانگ دەست بە دەوام بکەنەوە

مامۆستایانی ناڕازی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی كردووە دوای لە مامۆستاین كردووە ڕۆژی سێ شەممە 9/1/2024 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و دەستبكەنەوە بە دەوام، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا وەڵامی دوو لەداواكارییەكانی مامۆستایانی دایەوە.
لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست SNNكەوتووە و ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوەلە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەخراوەتەڕوو، كردووە ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئاراستەكردنی یاداشتی مامۆستایان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وێڕای دووپاتكردنەوە و پشتگیریمان بۆ داواكارییەكانی مامۆستایان و وەڵامدانەوەی وەزارەتمان بەشێوەیەكی ئەرێنی، دوو لە داواكارییەكان بە نوسراوی وزاری جێبەجێكران، پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتەتان لێدەكەین.
ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارین لە ڕۆژی سێ شەممە 9/1/2024 دەستبەكەنەوە بە پرۆسەی خوێندن لە پێناو دواڕۆژی منداڵەكانمان و نەفەوتانی ساڵێكی خوێندنیان ئێوە زەنگی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن لێبدەن، دابڕان لەناوەندەكانی خوێندن بۆماوەیەك و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سۆنگەی دڵسۆزی مامۆستایانەوەیە بۆ داهاتوویەكی گەشتر.
ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی پارێزگاكانی كردووە ئەوە خراوەتەڕوو كە لەدوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەو ناردنی پشكی هەرێم پلەبەرزركردنەوە دەستپێدەكاتەوە، هاوكات بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایش مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و دوای بڵاوبوونەوەی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رەتیانكردەوە بایكۆت بشكێنن و ئاماژەیان بەوەدا كە داواكارییەكانی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێنەكراون.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









