لێدوانى قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كۆتایی كێشه‌ى مووچه

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌شڵێت: “ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ى كه دابه‌شنه‌كراون مافى مووچه‌خۆرانه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بفه‌وتێن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى سمارت سولى له شارى سلێمانى له‌به‌رده‌م میدیاكان باسى له كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
له قسه‌كانیدا، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “هیوادارم له ساڵى 2024دا چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزینه‌وه و ساڵى 2024دا چیتر باسى مووچه نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بگه‌ینه رێككه‌وتنێكى ریشه‌یی و گشتگیر له‌ڕێگه‌ى هه‌موارى یاساى بودجه‌وه و هه‌موان پابه‌ندبن پێوه‌ى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا چاره‌نووسى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ چى ده‌بێت؟ قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئه‌و مووچانه‌ى كه دابه‌شنه‌كراون مافێكى یاسایی مووچه‌خۆرانه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فه‌وتێت، نابێت ئه‌و مووچانه بفه‌وتێت”.
به وته‌ى خۆى، ، ” قوباد تاڵه‌بانى گه‌شبینه به گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا” و ده‌شڵێت: “شاندى هه‌رێم گه‌شبینین و تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









