
سەڵاحەدین دەمیرتاش
SNN
ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی 1ی 2024 لە دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لە زیندانی سینجان 22هەمین دانیشتنی دادگا لە دۆسیەی (كۆبانێ) ئەنجام درا و تیایدا دەمیرتاش لەڕێگەی “ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە” بەشداری دادگاییەكەی كرد.
دەمیرتاش ڕووەو دادوەران ئاماژە بەوە دەکات “زۆربەی هاووڕێیان دەڵێن، دەمیرتاش دەستی بە قسەكردن لەسەر كورد و كوردستان كردووە. من حوكم دەدرێم، چونكە وتم (كورد و كوردستان). نزیكەی 20 ساڵە لە سیاسەتدام. قسەكانی من سەبارەت بە كورد و كوردستان كراوە بە بابەتی تاوانكاری.
وتیشی، “ئەگەر داواكاری گشتی پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی گەلی كوردە یان نا؟ با نامەیەك بۆ پەرلەمان بنووسێت بۆ ئەوەی لێهاتووییەك دەستنیشان بكات. من ئەو كەسە نیم كە عەبدوڵڵا ئۆجەلانم بە سەركردەی كورد ڕاگەیاندووە، بەڵكو ملیۆنان كەس ئۆجەلانیان بە رێبەری گەل ڕاگەیاندووە. ئەگەر ئەمە دەبێتە بابەتی تاوان، ئەوە قەیرانێكە بۆ دەوڵەت”.
جەختیشی كردۆتەوە، هەموو قسەكانم لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕیندان، ئەمەش جێگەی گفتوگۆ نییە.
دۆسیەی كۆبانی، تایبەتە بە ڕووداوەكانی 6 بۆ 8ی 10ی 2014، كە دوای ئەوەی داعش هێرشی كردە سەر كۆبانی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەدەپە و ژمارەیەك لە پارتە كوردییەكانی دیكەی باكووری كوردستان داوایان لە حكومەتی ئەو كاتەی توركیا كرد ڕێگە بە ناردنی چەك و هاوكاری دیكەی سەربازی لە توركیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە ڕەتیكردەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
16كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









