رێبوارتەها “كاری سوپا نییە بچیتە سەر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز وئیرادەمانە ئاماژە بەوە دەكات تیمی یاسایی یەكێتی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو هێزانە تۆمار بكات كە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیانی گەرەكی نەورۆز، چونكە ئەوە كاری سوپا نییە بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی ڕەسەنی شارەكە بكات.
رێبوارتەها، ئەندامی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین كە رێگری لە داگیركردنی خانووی هاووڵاتیانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك بكەین چونكە ئەوە كاری سوپا نییە بچێتە سەر ماڵی هاووڵاتیان و شوێنی نیشتەجێبوونیان لێداگیر بكات كە ئەوانەی ئەم كارەیان بەرامبەر كراوە هاووڵاتی ڕەسەنی ئەم شارەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان پشتیوانی و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی گەڕەكی نەورۆز دەربڕیوە، لەهەمان كاتیشدا تیمی یاسایی یەكێتی نشتیمانی كوردستان راسپێردراوە بۆ ئەوەی سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو هێزانەی هەڵیانكوتاوەتە سەر دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز.
ئەو ئەندامە دەرچووەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، هەموو بەڵگەیەكمان لایە ئەوە دەسەلمینێت كە گەڕەكی نەورۆز موڵكی وەزارەتی بەرگری نییە و ئەو هێزانەی هاتوونەتە سەر ئەو گەڕەكە پشتیان بە نوسراوێك بەستووە كە زۆر كۆنە و لەڕێگەی یاساوە هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە هەوڵەكانمان لەگەڵ پێكهاتەكانی تری شارەكە بۆ رێگری لە داگیركردنی زەوی و ماڵی هاوڵاتیان چڕ دەكەینەوە و چاوەڕێین وەزارەتی بەرگری عیراق بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









