
خوێندنگایەکی هەرێم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، ساڵنامه‌یه‌كی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023-2024 راده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی ساڵنامه‌كه‌ش، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له 30ی ئایاری 2024 كۆتایی به‌پرۆسه‌ی خوێندن دێت.
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌یه‌كی نوێی خوێندن، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایەتییەکانی په‌روه‌رده‌ی (رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، شاره‌زور، قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، پێنجوێن) كراوه تێیدا هاتوه، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌م له رۆژی سێشه‌ممه 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كه، ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌م له 9ی کانوونی دووەمی 2024، تاوه‌كو 4ی ئازاری 2024 ده‌بێت، ده‌وامی وه‌رزی دوه‌میش له 24ی ئازارتاوه‌كو 16ی ئایاری 2024 ده‌بێت.
له هه‌ردوو وه‌رزه‌كه‌دا دوو هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت له‌ماوه‌ی خوێندنی وه‌رزه‌كه و بۆ هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكیش 10 نمره ده‌بێت، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی هه‌ر وه‌رزێك نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رز دابه‌شی چوار ده‌كرێت، 20 نمره‌ش داده‌نرێت بۆ نیوه‌ی وه‌رز، 60 نمره‌ش بۆ كۆتایی وه‌رز.
دوێنی یەکشەممە 7 ی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغداوە، پلەبەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکاتەوە، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن.
دوێنیش هەر یەک لە پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان رایانگەیاند، سبەینێ سێشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2024، خوێندن دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەمرۆ دووشەممە
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی به‌رفراوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و لە بایکۆت کردن بەردەوام دەبن.


حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









