“شاندى هه‌رێم داوایان له به‌غدا كردووه مانگانه 900 ملیار دینار قه‌رز بداته هه‌رێم”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى 900 ملیار دینار قه‌رزى له به‌غدا كردووه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “هێشتا داواكارییه‌كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دراوه”.
رۆژى شه‌ممه 6ى كانونى دووه‌م، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ستپێكردنى زنجیره‌یه‌كى نوێى كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد.
له‌و باره‌یه‌وه، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند، “كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی بەردەوامی هەیە، ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كان چەند پرسێكی گرنگ لەخۆدەگرێت وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پرسی هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە، بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت، گرێبەستی كۆمپانیاكان و تێچووی نرخی دەرهێنانی نەوت، تائێستاش گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا شاندى هه‌رێم چ پێشنیارێكیان بۆ به‌غدا كردووه؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “شاندەكەی هەرێم پێشنیاریان بۆ بەرپرسانی بەغدا كردووە تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە 900 ملیار دیناری بۆ مووچه به‌شێوه‌ى قه‌رزى مانگانه بنێرن، بەڵام ئەو داواكارییە رەزامەندی لەسەر نەدراوە”.
به وته‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف، ” ئه‌گه‌رى هه‌یه حكومەت رەزامەندی دەرببڕێت كه مانگانە بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە تائەوكاتەی یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م و دووه‌م و كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2023ى دابه‌شنه‌كردووه، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، ئایا له ئه‌گه‌رى دابه‌شكردنى مووچه‌دا مووچه‌ى چ مانگێگ دابه‌شده‌كات؟
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند، “لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی كەمتر لە 300 ملیار دیناری لەبەردەستدایه بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە هەركات بڕی 700 ملیار دینار گەیشتە دەستمان راستەوخۆ دەستدەكریت بە دابەشكردنی مووچە و ئەو مووچەیەشی كە دابەشیدەكەین مووچەی مانگی كانونى دووه‌مى 2024 دەبێت”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى گفتوگۆكانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “هیوادارم له ساڵى 2024دا چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزینه‌وه و ساڵى 2024دا چیتر باسى مووچه نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بگه‌ینه رێككه‌وتنێكى ریشه‌یی و گشتگیر له‌ڕێگه‌ى هه‌موارى یاساى بودجه‌وه و هه‌موان پابه‌ندبن پێوه‌ى”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا چاره‌نووسى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ چى ده‌بێت؟ قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئه‌و مووچانه‌ى كه دابه‌شنه‌كراون مافێكى یاسایی مووچه‌خۆرانه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فه‌وتێت، نابێت ئه‌و مووچانه بفه‌وتێت”.
به وته‌ى خۆى،” قوباد تاڵه‌بانى گه‌شبینه به گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا” و ده‌شڵێت: “شاندى هه‌رێم گه‌شبینین و تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








