مەڵبەندی هەولێری یەکێتی: باج خستنەسەر قسە و ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید- SNN
مەڵبەندی هەولێری یەکێتی بە فەڕمی لەسەر دەستگیرکردنی ئەو نانەوایەی هەولێر هاتەدەنگ کە ئەمڕۆ ڕەخنەی توندی لە بڕیارێکی سەرۆکی حکومەت گرت و پاشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ” باج خستنەسەر قسەو ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە” ئەوەشخراوەتەڕوو، ” هەزاران کەس لەپێناوی ڕزگاری و ئازادی هەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا هاووڵاتیان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لەزوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لەبەرامبەر ئەم هەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵك سەپاندوویەتی” .
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی مەڵبەندی سێی یەکێتییە لە هەولێر:
باج خستنەسەر قسەو ناڕەزایی خەڵك پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە .
دەستگیرکردن لەسەر قسەکردن و ناڕەزایی هاووڵاتیان، کردەوەیەکی زۆر مەترسیدارە و هەموو دەسەڵاتەکان دەخاتە ژێر پرسیاری زۆر قورسەوە .
هەزاران کەس لەپێناوی ڕزگاری و ئازادی هەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا هاووڵاتیان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لەزوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لەبەرامبەر ئەم هەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵك سەپاندوویەتی .
پێویستە هێزە سیاسەکان لەگەڵ هەموو کۆمەڵە و ڕێکخراو و سەندیکاکانی کرێکارانیش بێنە دەنگ لەدژی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ، ناکرێ هاوڵاتیەك قسەیەك بکاو ئاسایش.یش دەستگیری بکات .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









