سۆران عومەر: حکومەتی عێراق نەیتوانیوە نرخی دۆلار بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات

سۆران عومەر
SNN
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەرپرسیارێتی دانەبەزینی نرخی دۆلار لە ئەستۆی هەندێك بەرپرسەوەیە، دەڵێت، “گەندەڵکاران سوود لەو دۆخە وەردەگرن.”
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانوونی دووەم، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامبوونی بەقاچاخبردنی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە لە رێی بانک و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوەوە، حکومەتی عیراق نەیتوانیوە نرخی دۆلار بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات.
وتوویەتی: “سەرباری بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی، بەڵام هێشتا جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا زۆرە و هەندێک جار دەگاتە 25 هەزار دینار”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “گەندەڵکارەکان سوود لە بەرزیی نرخی دۆلار وەردەگرن و یاریکردن بە نرخی دۆلاریش لە بازاڕی ڕەشدا هەندێك بەرپرسی لەپشتە”.
ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات، چارەسەری ڕیشەیی بۆ دیاریکردنی نرخی دۆلار بدۆزرێتەوە، دەڵێت “بەردەوامبوونی دۆخەکە بەو شێوەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دروست دەکات و ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە و دەرەنجامی نەخوازراویشی لێدەکەوێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








