ئێران ناسنامەی ئەو دوو خۆکوژەی ئاشکراکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کرمان

SNN
دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک بەسەر دوو تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان لە ئێران، وەزیری ناوخۆی ئێران ناسنامەی دوو خۆکوژەکەیان ئاشکراکرد، وتی “تاجیکین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی کانوونی دووەم، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناخۆی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ئەو دوو خۆکوژەی ئاشکراکرد، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هێرشە تیرۆریستییەکەیان ئەنجام دا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” یەکێک لە خۆکوژەکان تاجیکییە، ئەگەری زۆریش هەیە خۆکوژی دووەمیش تاجیکی بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک لەو سەرچاوانەی پەیوەندییان بە هێرشە تیرۆریستییەکەوە هەبووە، دەستگیرکراون”، جەختیشیکردەوە، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی دیکەدا گرتووە کە لەبەردەستی تیرۆریستاندا بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر،مەهدی بەخشی، داواکاری گشتی پارێزگای کرمان ئاشکرایکردبوو، لەسەر هەمان دۆسییە 32 کەسیان دەستگیرکردووە و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
جێگەی ئاماژەیە، لە 3ی کانوونی دووەمی 2024دا لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵرۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی لە شاری کرمان دوو تەقینەوە روویاندا.
هاوکات، رۆژێک دوای رووداوەکە 4ی کانوونی دووەم، رێکخراوی چەکداری داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە دوو تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان راگەیاند و گوتی، “لەلایەن دوو خۆکوژی ئێمەوە کراوە”.
لە ئەنجامی ئەو دوو تەقینەوەیەدا ژمارەی کوژراوان گەیشتە 91 کەس، هەر لەو رووداوەدا 284 کەس برینداربوون کە 11 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









