کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: لە هەندێک ناوچە زیاتر لە یەک مەتر بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024-01-10، ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیاتر بوونی خێرایی با لە هەندێ کاتدا. باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر لەهەندێ کات و ناوچەی جیا جیادا دەبارێت، لە لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر بارینی کەم دەبێت، بە شێوەیەکی گشتی لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور وپلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 )پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
هەروەها سبەی پێنجشەممە 2024 -01-11 لەکاتەکانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لەدوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , کەشی سنووری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت.
سنووری پارێزگای سلێمانی: لەکاتەکانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت وە لەناوچە جیا جیاکاندا بارانی مامناوەند دەبێت، لەدوای نیوەرۆ لەسەر بەشێک لەئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.
لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک : لەکاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەورە پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت , باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەدوای کاتەکانی نیوەرۆ دەبێت.
سنووری پارێزگای کەرکووک، لەکاتەکانی ئێوارەدا باران بارین دەبێت و سەبارەت بەبەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و سنووریەکان بەفربارینی کەم دەبێت.
هەروەها شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە لە ناوچە شاخاوییە کوێستانەکانی سنوری هەولێر و بادینان و ئیدارەی ڕاپەرین لەم ناوچانە تایبەت لەبەرزی 1500مەتر لەئاست ڕووی دەریایەوەو بۆ سەرەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت لەم هەفتەو هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی لە بەشێکی ئەو شوێنانەی ناوبران سەروی 1 یەک مەتر بەفر دەبارێت بەدوری نازانین لەهەندێ شوێنی شاخاوی سنوری هەولێرو بادینان تا سەروی 1 مەترو نیوو تا 2 مەتر بەفر ببارێ، بۆیە پێویستە تیمەکانی بەفر ڕاماڵین لەهەموو ئامادەکارییەکدا بن بۆ ڕاماڵینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان و بە تایبەت ئەو ناوچانەی کەناوبران و تەواوی ناوچە شاخاوییە کوێستانەکانی تریش.
دەشڵێت:”هەروەها بەهۆی ئەوەی شەپۆلەکە لەلوتکەی بەهێزیدایە بارانێکی زۆر دەبارێ لەناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاویەکانی تر بەپلەی یەکەم و دووەم کاریگەری لەسەریان دەبێت، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە ئەوانەی لەنزماییەکان ئاگاداری دروستبوونی لافاوی کتوپڕ بن و وریا بن، هەروەها بۆ ناوچەکانی تری کەرکوک و گەرمیان و هەولێرو موسڵیش شه پۆلەکە باشە و بارانی باش پێوەیە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









