
نانه‌واخانه‌یه‌ك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕێگه‌ى لق و ناوچه‌كانیه‌وه فشارى بۆسه‌ر خاوه‌ن نانه‌واخانه مانگرتووه‌كانى هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بایكۆت بشكێنن و ده‌رگاى دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا نرخى 10 نان بكاته هه‌زار دینار، ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ى خاوه‌ن سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كانى لێكه‌وته‌وه. له شارى سلێمانى ئه‌نجوومه‌نى نانه‌واكان ره‌تیكرده‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى، “نرخى ئارد و غاز زۆر گرانه و حكومه‌ت كاره‌باشیان بۆ دابینناكات تاوه‌كو بتوانن نان هه‌رزان بكه‌ن”، له شارى هه‌ولێریش دوێنێ دووشه‌ممه 8ى كانونى دووه‌م، به‌شێك له خاوه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان گردبوونه‌وه و دژى بڕیاره‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى كانونى دووه‌م، به‌مه‌به‌ستى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین دژى بڕیاره‌كه 610 نانه‌واخانه‌ى هه‌ولێر ده‌رگاى نانه‌واخانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و مانگرتنیان راگه‌یاند.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه SNN له یه‌كێك له خاوه‌ن نانه‌واكانى ئه‌و شاره‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، “مانگرتنى ئه‌مڕۆى نانه‌واخانه‌كان ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ولێرى تووشى شۆك كردووه، چونكه پێیان وانه‌بووه كه نانه‌واخانه‌كان مانبگرن”.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن نانه‌وایه، “ئه‌مڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ناوچە و لقەكانەوە ئەندامان و كادیرانی پارتی راسپێردراون بۆ ئەوەی فشارەكانیان بۆسەر خاوەن نانەواخانەكانی هەولێر دەستپێبكەن، تاوه‌كو بەهەر نرخێك بێت كۆتایی بەو بایكۆتە بهێنرێت كه نانەواخانه‌كان دەستیانپێكردووە، هەندێك لەو كادر و بەرپرسانەی پارتی بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە خاوه‌ن نانەواخانه‌كانه‌وه كردووە و پێیان وتوون: نابێت قسەی برا گەورە بشكێنن و دەبێت دەستبكەنەوە بە كاركردن”.
SNN ئەوەشی زانیوە، “خاوەن نانەواخانەكان سوورن لەسەر بڕیاری داخستنی دوكانەكانیان، چونكە كاركردن بەو بڕیارەی سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر بە فرۆشتنی 10 نان بە هەزار دینار، جگە لەوەی دەبێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى پارەی گیرفانی خۆیانی بخەنەسەر كاره‌كه‌یان، ده‌شبێته هۆكارى ئه‌وه‌ى هیچ بڕە پارەیەكیان وه‌ك قازانج بۆ نه‌مێنێتەوە، چونكە ئەو بەڵێنانەی ئیدارەی هەولێر بە خاوەن نانەواكانی دابوو بە پێدانی ئاردی هەرزان و كەمكردنەوەی نرخی غاز، تەنها قسە بووە و جێبەجێی نەكراوە”.
دوێنێ سێشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به یاوه‌رى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “لەپێناو بەرژەوەندى گشتیى بە تایبەت هەژار و کەمدەرامەتان نرخی نانمان هەرزان کردووە. فەردەیەک ئارد لە بازاڕ بە 34000 دینارە ئێمە بە 28000 دەیفرۆشین بە نانەواخانەکان، چونكه ئێمە قازانجی کاسبکارانی شارەکەمان دەوێت. هۆكارى ئه‌وه‌ى كه روویداوه بریتیه له‌وه‌ى كه بابەتەکە وەک خۆی نەگەیشتووە بە خاوەن نانەواخانەکان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









