راگه‌یه‌نراوێك له‌به‌غداوه له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى نه‌وت، پلاندانان و دارایی عێراق به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم | فۆتۆ: ICG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له خشته‌ى جێبه‌جێكردنى بودجه‌دا له ساڵى 2024 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌به‌رچاو ده‌گرین، ئاشكراشیكرد، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى كانونى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كى فراوان له به‌غدا به سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د ته‌میم جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى پلاندانان و به به‌شدارى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق و كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم و شاندى یاوه‌رى به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى ئاماده‌كارییه‌كان بوو بۆ جێبه‌جێكردنى خشته‌ى خه‌رجيه‌كانى به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له ساڵى 2024 به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه هاتووه، “له دیاریكردنى خشته‌كه‌دا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گرین چونكه ئه‌وه به‌شێكه له داهاتى گشتى عێراق”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌شى گواستووه‌ته‌وه كه، “حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌و پێیه‌ى له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2024دا دیاریكراوه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








