دوای هەشت ساڵ ئەمریکا هێرشی کردە سەر حوسییەکان

SNN
بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سور، دوای هەشت ساڵ سوپای ئەمریکا و بەریتانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و بە توندی حوسییەکانی یەمەنیان بۆردومانکرد.
سوپای ئەمریکا و بەریتانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی دووەم، هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی حوسییەکان لە یەمەن، وەک سەرۆکی ئەمریکا جۆوبایدن وتوویەتی “لە وەڵامی هێرشە بێپێشینەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سور هێرشمان کردوونەتە سەریان، ئەمەش لە پێناو پاراستنی خەڵکەکەمان و تێپەڕبوونی ئازادانەی کەشتییە بازرگانییەکان”.
ئەگەرچی ئەمریکا بەردەوام هۆشداریی دەدا بە حوسییەکان بەڵام لرسەرەتای ئەم هەفتەوە حوسییەکان بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر گەشتییە بازرگانییەکان .
ئەمریکا، ئوسترالیا، بەحرێن، کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کۆریای باشوور و بەریتانیا، راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشی سەر چەند پێگەیەکی حووسییەکانی یەمەن بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ دەریای ناوەڕاست.
میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی بەرگریی وڵاتەکە دەڵێت: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نەخۆشخانەوە فەرمانی بۆ هێرشکردنە سەر پێگەی حووسییەکانی دەرکرد و لەوێشەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات.
هاوکات، حوسییەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و عەلی قەحوم، سەرکردەی گروپی ئەنسار الله (حوسییەکان) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردهوه، “وەڵامدانەوەی یەمەن زۆری نەخایاند، ئێستا هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەڵامی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان لە دەریای سور دایهوه، شوێن و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا-بریتانیا دەکاتە ئامانج، ئەوەی دێت گەورەترە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سهنعای پایتهخت و پارێزگاکانی دیکە بە فڕۆکەی ئەمریکی و بریتانیا بۆردومان دەکرێن، شەڕەکە گەورەتر و گەورەتر دەبێت و لە دەرەوەی خەیاڵ لە دژی ئەمریکییەکان و ئینگلیزەکان، “شەڕێکی ئاشکرایە و هێزی یەمەنییەکان ئامادەیە و دهبێت چاوهڕوانی وهڵامی توندتربن و پەشیمان دەبنەوە لە شەڕانگێزی خۆیان”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









