زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

مووچە
SNN
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ دابینکردنی مووچە رایگەیاند، ئاسانییە قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم بنێردرێت و کێسەی گەورە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە.
كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، فشار لەسەر حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی قەرزێکی دیکە.
وتیش “ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاسان نییە و كێشەی گەورە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، دەبێت رێگای دیكە بۆ ناردنی مووچە بدۆزینەوە كە ئەوەش هەمواری یاسای بودجەیە.”
روونیکردەوە، ئەگەر هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبكرێت لە پەرلەمان پێویستی بە تەوافقی سیاسی هەیە و دەبێت بە زووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دوێنی پێنجشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق بە SNNی راگەیاند، ئەگەر فشارەكانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارانی كورد زیاتر چڕببنەوە بۆسەر حكومەتی عێراقی ئەوا دەكرێت بڕی 700 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوكاتیش ئێمە دەتوانین بە داهاتی ناوخۆ كە نزیكەی 300 ملیار دینارە، دەستبكەین بەدابەشكردنی مووچە، كە ئەوەش بەدڵنیایی دەكەوێتە مانگی داهاتوو، چونكە حكومەتی عێراق لە 25ی مانگ دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی لەدوای ئەو پرۆسەیە پارە بۆ هەرێم دەنێرێت ئەگەر ڕەزامەندی بدرێت.
هاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی مووچەی مانگی یەکی 2024 وتوویەتی “سێ مووچەی ساڵی رابردوو خەرج نەکراوە و داهاتووی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
37 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
37 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








