نوێترین زانيارى لەبارەی دابەشكردنی گۆشت لە بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لیستی نوێی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ڕەوانەی بریكارەكانی خۆراك دەكرێت، بەڵام لە لیستەكەدا گۆشتی تێدا نییە وەك یەكێك لە بەشەخۆراكی مانگانە، بەڵكو ئەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق پاڵپشتی دەكرێت بۆ كەمدەرامەتان و ئێمەش داوامانكردووە هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی دابەشكردنی گۆشت لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان نەبووەتە بڕیاری فەرمی و هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ نەكراوە لە لیستی ئەو مادانەی كە لە ساڵی ڕابردوو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە، بۆیە بابەتی دابەشكردنی گۆشت لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە چەند ناوچەیەكی هەژارنشین و كەمدەرامەتی عێراق جێبەجێدەكرێت و ئێمە لە هەرێمی كوردستان داوامانكردووە دابەشكردنی گۆشت بەنرخی پاڵپشتیكراو بدرێت بەهاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشكرد،چەند پێشنیارێك هەیە بۆ ئەوەی چەند مادەیەكی دیكەی خۆراك زیاد بكرێن، بەڵام جارێ هەر پێشنیارن و نەبوونەتە بڕیار، پێشنیار كراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراك زیاد بكرێت، بەڵام تا ئێستا رەزامەندییان لەسەر نەدراوە، هەر گۆڕانكارییەك لە بەشەخۆراك لە عێراق بكرێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە لیستی نوێی ماددە خۆراكییەكان ئاراستەی بریكارەكانی خۆراك دەكرێت و ئێمەش لە هەرێمی كوردستان زۆربەی مادەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەمان بەدەست گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









