“هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بخاته به‌رده‌م دیوانى چاودێرى دارایی عێرق”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندى هه‌رێم له كۆتا سه‌ردانیدا ئامادەی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستە نه‌وتییه‌كان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق، ده‌شڵێت: “لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروستبووه له‌سه‌ر بابه‌تى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانونى دووه‌م، د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “لە بەغــدا، چاومانکەوت بە هەریەک لە بەڕێزان وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ و بریکارانی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و دابەشکردن، گفتوگۆمانکرد لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم، تێچووی دەرهێنـانی نەوت کێشەی سەرەکی نێوان هەردوو حکومەت بوو لە ئێستا لە یەکتێگەشتنی لەسەر دروستبووە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “حکومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێکرا بگەن بە رێکكەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت. حکومەتی هەرێمیش لەسەردانی کۆتا جاری ئامادەی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەکان ( ئینفۆیس) بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق”.
به وته‌ى د. بڕیار ڕه‌شید، “حکومەتی عێراق دەیەوێت به پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و مووچەکانی بۆ ئەمساڵ دیاریبکات و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی، هەروەهـا لە هەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بکـات”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كرد و وتى: “له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه نه‌ماوه و بۆریه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده”.
وتیشى”له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








