به‌ربه‌ستێكى نوێ له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌بێت

ساتى واژوو كردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى سیاسه‌تیى نه‌وتى ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌غدا قبوڵى بكات به‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ى كه هه‌ولێر ئه‌نجامیداون كار بكات پێویسته پشكى هه‌رێم له 19 ملیاره‌وه بكرێته 23 ملیار دۆلار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانونى دووه‌م، نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زاى بوارى سیاسه‌تى نه‌وتى رایگه‌یاند، “تێكڕایی تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له كێڵگه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌نى 6 دۆلار و 9 سه‌نته، له‌كاتێكدا تێكڕاى تێچووى به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ى به‌رمیلێك نه‌وت به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم واژووى كردوون 32 دۆلار و 91 سه‌نته”.
به وته‌ى مه‌سرومى، “ئه‌و نرخى تێچووه‌ى بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم دیاریكراوه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر 24 دۆلار و 33 سه‌نتى به‌رهه‌مێنان و 8 دۆلار و 59 سه‌نتى گواستنه‌وه‌دا”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى سیاسه‌تى نه‌وتى، “مه‌حاڵه بتوانرێت له بودجه‌ى ساڵى 2024دا گۆڕانكارى بكرێت، هاوكات مه‌حاڵه بتوانرێت گۆڕانكارى له تێچووه‌كه‌شدا بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له بودجه ئاماژه‌ى پێكراوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته روویدات قه‌باره‌ى بودجه‌ى هه‌رێم به‌ڕێژه‌ى 20% زیادده‌كات”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى بابه‌ته‌كه‌وه نه‌بیل مه‌رسومى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “پشكى هه‌رێم كۆى بودجه‌ى عێراقدا به 12.6% دیاریكراوه ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ره به 19 ملیار دۆلار، قبوڵكردنى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ى له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمدا هاتووه، واته زیادكردنى پشكى هه‌رێم بۆ 23 ملیار دۆلار، چونكه پرۆسه‌كه پێویستى به ته‌رخانكردنى پاره‌ى زیاتره”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زایه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایگه‌یاند، “حکومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێکرا بگەن بە رێکكەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت. حکومەتی هەرێمیش لەسەردانی کۆتا جاری ئامادەی دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەکان ( ئینفۆیس) بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق”.
هاوكات، دوێنێ پێنجشه‌ممه، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كرد و وتى: “له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه نه‌ماوه و بۆریه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده”.
وتیشى”له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








