وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ ئاشکراکرا

SNN
وەزارەتی بازرگانی عێراق کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، 11 ماددە لەخۆدەگرێت، هاوکات لە هەرێمیش سەبەتە خۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ لە 15ی مانگەوە دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی کانوونی دووەم، حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی لیتوانیا ڕێککەوت بۆ هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمهێنانی ئاردی سفر.
ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی پێویستیی عێراق بۆ ئاردی سفر بە چوار ملیۆن تۆن مەزەندە کراوە و لە ڕێی هاوردەکردنی گەنم و هاڕینی لە ناوخۆی عێراقدا، پێویستی بە هاوردەکردنی ئارد نامێنێت کە ساڵانە بڕەکەی دەگەیشتە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن.
حەسەن نیعمە، سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی ئامادەکارییەکانی بۆ مانگی رەمەزان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی رەمەزاندا دابەش بکرێت.
وتیشی “بەشەخۆراکەکەی رەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعکەرۆنە و حەوت ماددە سەرەکییەکەی دیکە لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتوون لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد پاقلەمەنییەکان.”
لەلایەکی ترەوە، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ، وتی “دابەشكردنی بەشەخۆراكی ئەم مانگە لە 15/1/2024، دەستپێدەكات و هەمان ئەو ماددانە دابەش دەكرێن كە لە ساڵی رابردوو دابەشكراون”.
جەختی لەوەکردوە، “پلانی كارمان بۆ ئەمساڵ لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەوەیە كە بەشەخۆراك وەك خۆی دابەش بكرێت، وەك ساڵی رابردوو، پێشنیاز كراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراك زیاد بكرێت، بەڵام تائێستا رەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازە نەداوە بۆ جێبەجێ كردنی، چونكە دەبێت پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران رازەمەندی بدەن و بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان بكەن، ئینجا وەزارەتی بازرگانی عێراق بیداتە هاووڵاتییان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









