“نێچیرڤان بارزانى هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق كردووه”

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: ICT
SNN – عەلی حەمەسەعید
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا، نێچیرڤان بارزانى هۆشداریده‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى مووچه و بودجه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كرێت پارتى به‌ته‌نیاش بێت له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ده‌كشێته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى ناردنى پاره‌ى مووچه و هه‌موارى یاساى بودجه و بۆردومانه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم كراوه.
SNN له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ى زانیوه، “لەبارەی پرسی مووچەوه، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەی بۆ سەرۆكی هەرێم روونكردووه‌ته‌وه، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئەودایە هەمواری یاسای بودجەیه له ئەنجوومەنی وەزیران كه ئەمڕۆ هەمواردەكرێتەوە بەوجۆرەی كە خواستی مووچەخۆرانی هەرێم بێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رێگری بۆ دروستكرا ئەوە ئەركی هه‌رێمه چارەسەری ئەو رێگرییانە بكات”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر هاوپه‌یمانان و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتویه‌تى: “ئه‌مه بابه‌تێكه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا نییه، پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبێته‌وه”، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌ته‌وه.
پرسى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم یه‌كێكى تر بووه له بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه له‌و باره‌یه‌وه شیاع سودانى وتویه‌تى: “ئێمه پێمانخۆشە نەوتی هەرێم هەناردە بكرێت، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت بابەتی گرێبەستەكانی كۆمپانیا نەوتییەكانە و دەبێت شاندی تەكنیكی هەردوولا ئەو پرسە یەكلابكه‌نه‌وه”.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN ئه‌وه‌شى پشتڕاستكرده‌وه كه، “نێچیرڤان بارزانى هۆشداری داوەته سەرۆكوەزیرانی عێراق كه چیدیكە ناتوانن ئەو دۆخە داراییه‌ى له هەرێم هه‌یه درێژە پێبدەن، چونكە مووچەخۆرانی هەرێم لە دۆخێكی سەختدان، ئەگەر بەزوویی دۆخەكە چارەسەر نەكرێت دوور نییە كورد لە پرۆسەی سیاسی بكشێتەوە، تەنانەت ئەگەر لایه‌نه كوردیيه‌كانیش نه‌كشێنه‌وه پارتى ئاماده‌یه به‌ته‌نیا ئه‌م بڕیاره بدات و خۆى بكشێته‌وه”.
دوێنێ شه‌ممه له رۆژى شه‌هیدى میحرابدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نه‌بوونى مووچه و بودجه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له هه‌رێم، بۆیه داوتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كرد و وتى: “داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسان ده‌كه‌م هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، چونكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رى عێراقن”.
له‌دواى مه‌راسیمه‌كه‌ش زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى بۆلاى به‌رپرسانى سیاسى و حكومى عێراق ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبوه‌وه. بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زنجیره‌ى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانى درێژ پێبدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









