شه‌پۆلى بارانبارین 63 سم ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكانى به‌رزكردووه‌ته‌وه

به‌نداوى دوكان له پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: MhamadKorra
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ى كه رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه 63 سم به‌رزبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “له ئێستادا 22%ى به‌نداوه‌كه ئاوى تێدایه”.
ماوه‌ى پێنج رۆژه شه‌پۆلێكى به‌فر و باران ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه و له زۆرینه‌ى ناوچه‌كان بارانى به‌خوڕ باریوه و به‌فر ته‌واوى ناوچه شاخاوییهكانیشى سپی‌پۆش كردووه. ئه‌مه‌ش كارى كردووه‌ته‌سه‌ر ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى كانونى دووه‌م، كۆچەر جەمال، بەرێوه‌بەری بەنداوی دوكان بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە ناوچەكەمان كرد ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 63 سم بەرزبووەتەوە. به به‌راورد به ساڵى پار ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه له ئێستادا دوو مه‌تر زیاتره”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، له ئێستادا رێژه‌ى چه‌ندى به‌نداوه‌كه ئاوى تێدایه؟ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا رۆژانه نزیكەیی 65 مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە، لەبەرامبەردا زیاتر لە 70 مەتر سێجا ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوه‌كه. ئەمساڵ ئاوی زۆر بەردراوەتەوە و لە ئێستادا لە 22%ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە”.
سهرڕێژكردنى به‌نداوه‌كه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه هه‌میشه جێگه‌ى سه‌رنجه، له‌و باره‌یه‌وه كۆچەر جه‌مال ده‌ڵێت: “بۆ ئەوەی بەنداوەكە سەرڕێژ بكات، پێویستە 24 مەتری دیكە ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرزببێتەوە، بەڵام چەند گرفتێك هەیە وادەكەن بەنداوەكە سەرڕێژ نەكات، بۆ نمونه، له دوو ساڵی رابردوودا باران كهمباریوه و زەوی پێویستی زۆری بە ئاوە، هەروەها ئێستا ساڵەكە بۆ بارانبارین درەنگ بووە و زۆری نەماوە، چونكە ئەمساڵ باران بارین دواكەوت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









