بەغدا بە رێگەیەکی نوێ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاند، بەغدا چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات و لەکاتی دواکەوتنی مووچەکانیان لەلایەن هەرێمەوە، هەر پارێزگایەک دەتوانێت راستەخۆ داواکاری پێشکەشبکات بۆ وەرگرتنی پشكی خۆی لە بەشە بودجەی هەرێم.
ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی کانوونی دووەم، فەیسەڵ نائیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، بەغدا سوورە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بە میکانیزمێکی نوێ بە پشت بەستن یاسای بودجەی ساڵەکانی 2025،2024،2023 کە تایبەتە بە جیاکردنەوەی بەشەبودجەی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، بودجەی ساڵی رابردوو روون بوو لەبارەی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی، حكومەتی فیدراڵی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەكات و رێوشوێنی یاسایی گونجاو لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای وتوویەتی، “ئەگەر مووچە دوابكەوێت یان حكومەتی هەرێم پشكی پارێزگاکان خۆیان نەداتێ، ئەوا ئەو پارێزگایە مافی ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی فەرمی، داوا لە حكومەتی فیدراڵی بكات شایستەكانی لە تەرخانكراوی دارایی ببڕێت و بەشێوەیەكی راوستەوخۆ مووچەی پێیبدرێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بە مەبەستی تهواوكردنی گفتوگۆكانی پهیوهست بهههمواری بودجهی 2024 و دیاریكردنی پشكی ههرێمی كوردستان بڕیارە جارێکی دیکە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








