ژوورى بازرگانى هه‌ولێر: ده‌توانین له توركیا و سعودیه‌وه كاڵا هاورده بكه‌ین

دوكانێكى فرۆشتنى هێلكه | فۆتۆ: Daily Mail
SNN
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانین له‌برى ئێران كاڵا له توركیا و سعودیه‌وه هاورده بكه‌ین، ده‌شڵێت: “داوا له بازرگانان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانونى دووه‌م، گه‌یلان حاجى سه‌عید، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر كه زیاتر له 30 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه له‌میانى به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “ئێمه ناى سه‌پێنین به‌سه‌ر بازرگاناندا كه كاڵاى ئێرانى بایكۆت بكه‌ن، به‌ڵام داوایان لێده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چ وڵاتێك جێگره‌وه‌ى ئێران ده‌بێت له ئه‌گه‌رى بایكۆتى كاڵاكانیدا، گه‌یلان حاجى سه‌عید وتیشى: “ئێمه ده‌توانین له سعودیه و توركیاوه كاڵا هاورده بكه‌ین”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر، “داوایان له ژوورى بازرگانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كردووه كه هاوشێوه‌ى ئه‌وان داوا له بازرگانان بكه‌ن كاڵاى ئێران بایكۆت بكه‌ن”.
دوێنێ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر له كاردانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى 15ى كانونى دووه‌مى وڵاتى ئێران بۆسه‌ر شارى هه‌ولێر، داواى له بازرگان و هاووڵاتیان كرد بایكۆتى كاڵاى ئێرانى بكه‌ن و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، “ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، وێڕاى ئەوەى بە توندی سەرکۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵمەی هێزەکانى ئێران دەکەن بۆ سەر خاکى نیشتیمان، داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەکەن، ئەگەرچی هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانى ئێرانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی شه‌هید بوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى شه‌هید بوونى كارگوزارێكى ماڵه‌كه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








