“ئه‌مڕۆ نه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه رێكخه‌رى گشتى گۆڕان هه‌ڵده‌بژێردرێت”

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانونى دووه‌م، كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستيبه كاره‌كانى كرد، به‌پێى زانیارییه‌كان، “به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كانى ئه‌و حزبه نه رێكخه‌رى گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێت و نه خانه‌ى راپه‌ڕاندن”.
بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌مى 2023، كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دواخرا. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیبوه له ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق”. ئه‌مڕۆ له‌پاش شكستهێنانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌كه دووه‌مین كۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى ده‌به‌ستێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه به‌شدارى كۆنفڕانسه‌كه‌یه ده‌ستیكه‌وتوون، “كۆنفڕانسه‌كه دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى له‌خۆده‌گرێت، كه یەكەمیان بریتیه له پێداچوونەوه بە دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەكە و دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكان و هۆكارەكانی ئه‌و پاشكشه‌یه‌ى كه له كۆتا هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا كردى و نه‌یتوانى هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و داكشانه‌ى له ژماره‌ى كورسیيه‌كانیدا تۆماریكرد له كۆتا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “بڕیاربووه ته‌وه‌رى دووه‌م بریتیبێت له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى نوێ و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كان و باڵاده‌ستى باڵى چیا نەوشیروان مشتەفا ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ و سبه‌ى رێكخه‌ر و خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانى و جڤاتى گشتى هه‌ڵنابژێردرێن”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “له كۆنفڕانسى ئه‌مڕۆ و سبه‌یدا هیچ نوێنەرێكی كۆمیسیۆن ئامادەنابێت”.
رۆژانى 20 و 21ى كانونى دووه‌م، له‌ژێر دروشمى “گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان” دووه‌مین كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین رۆژى كاره‌كانى ده‌ستیپێكرد و كاردۆ محه‌مه‌د، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه SNN ئاماده‌یبوو ورده‌كارییه ئاشكرا كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









