دوو رۆژ پێش هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، عێراق و ئێران له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌منییان كردووه

وێنه‌یه‌ك له ماڵى سه‌رمایه‌رداى هه‌ولێر، پێشڕه‌و دزه‌یی كه بووه ئامانجى مووشه‌كه‌كانى ئێران | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، دوو رۆژ پێش هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و عێراق به‌ڕێوه‌چووه، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم كونسوڵى ئێرانى بانگهێشت نه‌كردووه بۆ لێپێچینه‌وه”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵه‌كه‌ه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى كانونى دووه‌م، سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “ئێمه تاوه‌كو ئێستا كونسوڵى ئێرانمان له هه‌رێم بانگهێشت نه‌كردووه بۆ لێپێچینه‌وه، چونكه ئه‌وه كارى حكومه‌تى فیدراڵه‌وه و ئه‌نجامیشیانداوه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا پێشوه‌خته ئێران هۆشدارى نه‌داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه؟ سه‌فین دزه‌یی باسى له‌وه‌كرد، “نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! كۆمیته‌یه‌كى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و ئێران هه‌یه، ئه‌و كۆمیته‌یه هه‌رێمیش ئه‌ندامه تێیدا، به‌ڵام پێشوه‌خته هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه له‌و باره‌یه‌وه”.
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراشیكرد، “دوو رۆژ پێش هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر شارى هه‌ولێر لیژنه‌ى ئه‌منى عێراق و ئێران له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه”.
به وته‌ى سه‌فین ده‌زه‌یی، “سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ماڵى پێشڕه‌و ده‌زه‌یی بۆ مه‌به‌ستى كارى سیخوڕ‌ى به‌كارهاتبێت له‌لایه‌ن وڵاتى ئیسرائیله‌وه دوورن له راستییه‌وه”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









